پابەند دەبین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ۱۰ی حوزەیران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، پابەند دەبن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پابەندن بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە ڕۆژی ۱۰ی مانگی (حوزەیران/۶)ی ئەمساڵ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێتی ڕای وایە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

ڕۆژی دووشەممە مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.

News Code 223233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha