بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی ۱۰ حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند: "جارێکی دیکه نه‌یارانی دیموکراسی و پێکه‌وه ژیان به‌بێ ئه‌وه‌ی عیبره‌ت له مێژو وه‌ربگرن ده‌ستیان داوه‌ته تێکدانی شیرازه‌ی پێکهاته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، دادگای فیدڕاڵی و یه‌کێتی نیشتیمانی به‌و بڕیاره بێ‌پاساو و زاڵمانه‌یان له بێبه‌شکردنی پێکهاته ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردستان له موماره‌سه‌ی مامهفه دیموکراسییه‌کانیان برینێکی قووڵیان خستوه‌ته نێو تاک به تاکی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، مێژو و خه‌ڵکی کوردستان به شاهێد ده‌گرین بۆ ئه‌م سته‌مه‌یان".
ئاماژه به‌وه‌شده‌که‌ن، نیگه‌رانی خۆیان په‌یوه‌ست به نه‌مانی کورسی پێکهاته‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان دووپاتده‌که‌نه‌وه و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که "بڕیاره‌کان ته‌واو ناده‌ستوورین و هۆکاری سیاسیان له پشته‌وه‌یه و نه‌هێشتنی کۆتاکان له په‌رله‌مان ناکۆکه له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق که تیایاندا کورسی وه‌کوو کۆتا بۆ پێکهانهکان ته‌رخانکراوه".
هه‌روه‌ها هاتووه، "داواکارین له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌موو نوێنه‌ری وڵاتان و کونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌نی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و نه‌یه‌ڵن ئه‌و سته‌مه له رێگه‌ی بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵیه‌وه ده‌رچووه به‌سه‌ر پێکهاته‌کان بسه‌پێنرێت".
نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نانه‌ی حزبه تورکمانه‌کان ده‌شڵێن، "داوا له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین به هانای تورکمانه‌وه بێن و نه‌یه‌ڵن مافه دهستوریهکانمان پێشێل بکرێن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "بڕیارمانداوه به بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان تا ئه‌وکاته سیستمی کۆتای پێکهاته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
شایانی باسە ۲۱‌ی مانگی (شوبات/۲)ی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیاریدا نه‌مانی ۱۱ کورسی پێکهاته‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان.
Your Comment