هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە سەربڕینی دیموکراسییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حاجی مەحموود دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی لە نەهێشتی کورسی کۆتاکان خەنجەردانە لە پشتی کورد و قەوارە سیاسییەکەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبونەوەیەکی ئاساییە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە بە ئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحموود بەرێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی ژیان و گوزەرانی خەڵک و بڕیارەکانی دادگاکەی فیدڕاڵی، باسی لە خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی کرد لە هەرێمی کوردستان وەک سەرئەنجامی پیلانی بەشێک لە دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ تێکشکانی ئیرادەی تاکی گەلی کورد مووچە و قووتی خەڵک تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسییەکان دەکەن.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باسی لە ئەجێنداکانی پشت بڕیارەکانی دادگاکەی بەغداد کرد دژی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستانی بە خەنجەر لێدان لەپشتی کورد و قەوارە سیاسییەکەی وێناکرد.

هەروەها جەختیکردەوە لەوەی، هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان سەربڕینی دیموکراسیەت و مەرامەکەی  دروستکردنی دوبەرەکی و نەهێشتنی گیانی پێکەوەژیانە لە هەرێمەکەدا کە بەشێکە لە نەریتی چەندساڵەی میللەتەکەمان.

‎لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان محەمەد حاجی مەحموود  بە گەشبینی و بایەخەوە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی لە ناوەڕاستی ئەمساڵ هەڵسەنگاند، لەوچوارچێوەیەدا بڕیار بۆ دروستکردنی چەند لیژنەیەکی تایبەتمەند بە هەڵبژاردنەکان لە بازنەکان درا و سەرۆکی حزب و ئەندامانی ڕاسپار د هەر لەئێستاوە دەست بە ئامادەکارییەکان بکەن و هەموان وەک یەک تیم لە خزمەتی بەرنامە و سیاسەتی حزبدابن.

‎سەرۆکی پارتی سۆشیاڵ دیموکرات باسی لەوەشکرد، چارەنووسی هەموان بەندە بە مانەوەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە و پێویستە هەموان بەیەک ئاڕاستە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ سەرخستنی کارنامە و گەشەسەندنی حزب.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو ڕیزەکانی حزبدا ڕێگە بە هیچ دەستە و تاقم و گێرەشێوێنێک نادرێت کە ببێتە لەمپەر لەبەردەم کاروبارەکان و هەوڵ بۆ دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕی بدات.

جگە لەوەش ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆشیاڵ دیموکرات بە تێکڕای دەنگ بڕیاریاندا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی هەشتەمی حزبەکە بکرێت لە زوترین کاتدا.

لەو بارەیەشەوە محەمەد حاجی مەحموود وتی، "هەموان دڵنیا دەکەمەوە کە کۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆشیاڵ دیموکراتی کوردستان بەبێ رەچاوکردنی بەرژەوەندی هیچ کەسێک ئەنجامدەدرێت".

News Code 223142

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha