هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دادپەروەریی زیاتری تێدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێرێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دادپەروەریی زیاتری تێدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان کاروانی، کارگێری ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "ئەو نوێنەرانەی پێشوو نوێنەرایەتی هێزێکی دیاریکراوی سیاسیان دەکرد لە کوردستاندا و گەر نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بوونایە ئەوە بە دڵنیاییەوە ئەو سکاڵایەیان لەسەر تۆمار نەدەکرا".

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش دەکرێت، بازنەکانیش بە پێی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکان دیاریدەکرێن، ئەو ۱۰۰ کورسیەی کە دادگای باڵای فیدڕاڵ بڕیاری لەسەردا بەم شێوەیە دەبێت، هەولێر ۳۴ کورسی و سلێمانی ۳۸ کورسی و دهۆک ۲۵ کورسی و هەڵەبجە ۳ کورسی.

عوسمان کاروانی ئەوەشی وت، "سەبارەت بە هەڵبژاردنەکە بەم فرە بازنەی کە ئێستا هەیە لە هەرێمی کوردستاندا عەدالەتی زیاتری تێدایە، چوونکە ئێستا نوێنەری ڕاستەقینەی پارێزگاکە دیارە کە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک نوێنەرایەتی دەکات، ئەوەش ڕێگریەکی دیکەی دروستکردووە لە پێش هەردوو حزبی حکومڕان لەوەی کەس نەتوانێت لە دەرەوەی پارێزگاکەی خۆیی سەربکەوێت بۆ پەرلەمان".

News Code 223188

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha