ژمارەیێک هێزی کریستیان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێک لە پارت و هێزە کریستانەکان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، کە بڕیارە رۆژی 10-6- 2024 بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو پارت و لایەنە کریستانەکان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە بریتین لە:

- پارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی

- کۆمەڵەی کلدانی جیهانی

- پارتی بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریان

- رەوتی شلاما بۆ کاروباری مەسیحی (کلدان سریان ئاشوور و ئەرمەن)

- پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی

- لیژنەی ئیداری تائیفەی ئەرمەنی ئەرسەدۆکس

- کۆمەڵەی رۆشنبیریی ئەرمنی

- هاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی- هەرێمی کوردستان

- هاوپەیمانیی حامورابی- عێراق

ئەو لایەنانە ڕەخنەی تووندیان لە دادگەی باڵای فیدراڵی گرت بۆ هەڵوەشانەوەی کۆتای کریستیان و تورکمان و بە بڕیارێکی "نادادپەروەر" ناویان برد، پێیانوایە "ستەمێکی گەورە"یان لێکراوە.

News Code 223198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha