ڕێواز فایەق: یەکێتی باڵاتر لە کەمینەکان دەڕوانێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەربارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و هەڵوێستی کەمینەکان زانیاری خستەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری BMC راگەیاند: "هەمیشە ئەوەم وتە، هەر سیاسییەک ئەگەر گێل نەبێت، پێش بڕیاری دادگا ناکەوێت، بۆیە سەرەڕای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی چەند پرسیارێکی لەسەر پرسی هەڵبژاردن و بازنەکان هەبوو بۆیە چەند دانیشتنێکی خایاند، بەڵام وەک خۆی پێشبینی ئەو بڕیارەم نەدەکرد".

لەبارەی ئەو لێدوانانەی کە کەمینەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و یەکێتی دەیڵێن، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێم ئەوەی خستەڕوو:" ئێمە هەمیشە جەختمان لەوەکردووەتەوە کە پێویستە کەمینەکان خۆیان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیانبن، لەژێر کۆنتڕۆڵی هیچ حزبێکی سیاسیدا نەبن بە یەکێتی نیشتمانیشەوە، ئەوەشی دادگا بڕیاری لەبارەوە داوە ئەوە بڕیارێکی هەڵسەگێنەری خۆیەتی، راستە یەکێتی داوای لەسەر یاساکە تۆمارکردووە، بەڵام پێشەر لە پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە کۆبوونەوەمان کردووە و داوامان کرد لەسەر یاسایەکی هەڵبژاردن رێککەوتن بکەین، بەڵام ئەوان خۆیان بوونە بەشێک لە بەکارهێنانی زۆرینە و کاراکردنەوەی کۆمیسۆن، بۆیە لە ئێستا ئەگەر ئەوە هەڵسەنگاندنێکی هەڵەبووە ئەوا دەبێت قورسایی ئەو هەڵسەنگاندنە ناتەندروستەش هەڵبگرن".

باسی لەوەشکردووە: "ئەوەی لە ئێستادا لەسەر ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی دەدوێت، ژمارەیان 11 ئەندامە و ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانن و هیچیان نوێنەرایەتی ڕاوبۆچوونی تەواوی پێکهاتەکان ناکەن، لەلایەکی دیکەشەوە یەکێتی پێگەی تەواوی پێکهاتەکانی پاراستووە و راستە لەم خولەی پەرلەمان و خولەکانی دیکەش هاوپەیمانی پارتی بوون، بەڵام دەبوایە لەهەندێک بابەتدا بێلایەنییان پاراستبایە، چونکە هەندێک بابەتی هەستیاری نێوان یەکێتی و پارتی هەیە کە تەنها بە خودی لێکێگەیشتنی نێوانی ئەو دوو حزبە چارەسەر دەبن نەوەک ئەوان بتوانن بە 11 کورسی کە بە هەموویان 23 هەزار دەنگیان هێناوە و هەقی یەک کورسییە ببنە بەشێک لە ئاستەنگییەکانی چارەسەر.

News Code 223109

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha