بەغدا
-
نوێترین زانیارىیەکان لهبارهى ههناردهى نهوتى ههرێمی کوردستانهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی "ئەلبەغدادییە" کە پشتی بەسەرچاوەی تایبەت بەستووە، پێناچێت کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ۱۹ی ئەم مانگە لەنێوان شاندی عێراق و تورکیا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
-
کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لابدات
بەشی جیهان- سێ کەس لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە وەزیری دەرەوەی ئیدارەی بایدن دەکەن تاوەکوو بەردەوام لەگەڵ ئەنقەرە و بەغدا لە پەیوەندییدا بێت بۆ دانوستان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
محەمەدی حاجی مەحموود:
کورد نابێت خۆی ڕادەستی بەغدا بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بە ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەکرێت کورد شەرمەزار کراوە.
-
دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی لەدژی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق، وهڵام ئهو سکاڵایهی دایهوه که له دژی حکوومهتی ههرێم تۆمار کرابوو.
-
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان:
هەرێمی کوردستان مانگانە نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان دەدات بە بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کە ڕۆژی دووشەممە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا هاتووە کە نیوەی داهاتی خاڵە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت بدرێت بە حکوومەتی ناوەندی.
-
مەریوان دزەیی:
بەغدا و هەولێر لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوودجە ڕێکدەکەون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق پێیوایە لە لەنێوان هەرێم و عێراقدا لەبارەی پەسەند کردنی پڕۆژەیاسای بوودجە رێککەوتن دەکرێت.
-
هەرێمی کوردستان داوا لە سوودانی دەکات مووچەی مانگی ۵ی فەرمانبەران بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ۵ بنێرێت.
-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
پارتی لەبەرامبەر گۆڕانكاری لە ڕەشنووسی بوودجەدا پێشنیاری بەرتیلی بۆ كردووین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت پارتی پێشنیاری پێدانی شوقە و خانوو بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەدات، لەبەرامبەر كشاندنەوەی پێشنیازەكانیان لە ڕەشنووسی بوودجە.
-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆ بووەوە.
-
لایەنەکانی «هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت» رێككهوتوون پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا، سەبارەت بە هەردوو ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
-
مەسعوود بارزانی و ڕافع عیساوی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆ بوونەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
پێشێل کردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان-دهۆک وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، "دەبێت ئەزموون لە کێشەکانی رابردوو وەربگیرێت".
-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بۆ کوردپرێس:
چەندین تێبینیمان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای لێکدانەوەی تەوەری سەرەکیی هەر دوو بڕگەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق، ڕایگەیاند: ئێمەیش وەکوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێبینیمان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە هەیە و بەدواداچوونیش بۆ تێبینییەکانمان دەکەین.
-
سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا:
سەرکردە شیعەکان پابەندن بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم بەڵام هەندێک پەرلەمانتارمان یاخی بوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت سەرکردایەتی هێزە شیعەکان ڕێککەوتنیان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان پێشێل نەکردووە، بەڵکوو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەربە لایەنە شیعەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان یاخی بوون.
-
مەسروور بارزانی: ئەو پیلاگێڕییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەستی ناوخۆیی تێدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو پیلاگێڕییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەستی ناوخۆیی تێدایە بەڵام هەوڵێکی نەزۆکە.
-
مەسروور بارزانی:
رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بناغەیە و هەمووان دەبێت ڕێزی لێبگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بوودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر کردوومانە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی قووڵی خۆی بۆ گۆڕانکارى له بڕگەکانی پرۆژهیاساى بودجهى عێراق دەربڕی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکى ههرێمى کوردستان رایگەیاند، به نیگهرانییهکى قووڵهوه له دهستکارى و گۆڕانکارى لهو بڕگانهى پرۆژهیاساى بودجهى عێراق دهڕوانن که پهیوهندییان به مافه دهستورییهکانى ههرێمى کوردستانهوه ههیه.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بە هیچ شێوەیەک ئەو گۆڕانکاریانەی لە بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بوودجەدا کراون قبووڵ ناکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدران، نادەستوورین.
-
ئەندامی کۆمیسیۆنی وزە لە پەرلەمانی عێراق:
هەڵبژاردنی تورکیا لەمپەڕی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کۆمیسیۆنی وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی تورکیا یەکێکە لە لەمپەڕەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
-
قوباد تاڵەبانی و کنسوڵی گشتیی ڕووسیا پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ کنسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
-
هەرێمی کوردستان:
هیچ داوایەکی سوودانی لەسەر روونکردنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان ڕەت نەکراوەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هیچ داوایەکی سوودانییان رەت کردبێتەوە لەسەر روونکردنەوە لەسەر بابەتی گرێبەستە نەوتییەکان.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق:
لە ئێستادا بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم هەموو ئامادەکارییەکان کراوە و تەنها چاوەرێی وەڵامی تورکیاین
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بەهەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای بۆری نەوتی جەیهانی تورکیاوە، دەڵێت تەنها چاوەرێی وەڵامی تورکیان.
-
وەزیری نەوتی عێراق:
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەست پێدەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزیری نهوتی عێراق ڕایگهیاند که سبهی شهممه به فهرمی پڕۆسهی ههنارده کردنی نهوتی ههرێمی کوردستان بۆ بهندهری جیهان دهست پێ دهکاتهوه.
-
حکوومەتی عێراق پلانی هەیە کێشە بۆ سەروەریی هەرێمى کوردستان دروست بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکارى پێشوى وەزارەتى دارایی عێراق هۆشداری دەدات لەوەى بەغداد هەرێم بە قسەى شیرین دەخەڵەتێنێت و کۆمەڵێک پلانیان هەیە کە کێشە بۆ سەروەریی هەرێمى کوردستان دروست بکەن.
-
وەزیری دارایی عێراق بەڵێنێک بە کارمەندانی هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند تا پەسەند کردنی یاسای بودجە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
-
بەغدا 400 ملیار دینارى دیکە بۆ ههرێم دهنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى ئهوهى حكوومهتى عێراق بڕیاری دا به ناردنى 400 ملیار دینار بۆ ههرێم ڕایگەیاند ئیدی ئەو بڕە پارەیە مانگانە دەنێردرێتە هەرێم.
-
بڕگهیهکی رێککهوتنی ههولێر و بهغداد جێبهجێ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی هەولێر و بەغداد لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت جێبەجێ کرا، بەپێی ئەو بڕگەیە داهاتی نەوتی هەرێم لە بانکێکی ئەبوزەبی ئیماراتی عەرەبی دادەنرێت.
-
پارێزگاری سلێمانی: داوامان لە حکوومەتی ناوەندی کردووە بەنزینی ۴۵۰ دیناری بۆ سلێمانی دابین بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، داوایان لە حکوومەتی ناوەندی کردووە بەنزینی ۴۵۰ دیناری بۆ سلێمانی دابین بکات و بەپێی دەستوور دەبێت بەرهەمەکانی نەوت بنێرێت.
-
ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی:
یەکێتی پشتگیری هەوڵەکانی بەغدا دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە پشتگیریی حزبەکەی دەکاتەوە بۆ هەوڵەکانی بەغدا دەکات ئەوەش بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر.
-
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بە درێژایی ساڵانی رابردوو ئەمە یەکەمجارە ناکۆکییە سیاسییەکان دەهێنرێتە ناو حکوومەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکی باڵای حکوومەتی ئەڵمانیا، سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان وتی بە داخەوە ئەمە یەکەمجارە کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان دەهێنرێتە ناو حکوومەتەوە.