یەکێتی پشتگیری هەوڵەکانی بەغدا دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە پشتگیریی حزبەکەی دەکاتەوە بۆ هەوڵەکانی بەغدا دەکات ئەوەش بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بورهان شێخ ڕەئووف لە گفتوگۆ لەگەڵ «المعلومە»دا ڕایگەیاند پرسی زۆر هەن کە دەبێت لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە بکرێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتگیری لە هەوڵەکانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم.

ناوبراو تەئکیدیشی لە چاودێریی سۆمۆ کردەوە لەسەر پڕۆسەی بە بازار کردنی نەوتی هەرێم و زیادی کرد: یەکێتیی هەوڵی ئەوەش دەدات کە کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ڕادەست کردنەوەی داهاتە نەوتییەکان کۆتایی پێبهێندرێت.

News Code 221381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha