بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەریوان دزەیی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە: لەگەڵ کوتلەکانی دیکە لەسەر هەندێک خاڵی ناو پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتونەتە چارەسەرو تەنها هەندێک خاڵی جەوهەری ماون، پێشبینی دەکەن ئەوانەش چارەسەر بکرێن و بگەنە رێکەوتنی تەواو بۆئەوەی پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: دەمانەوێت ئەو دەقەی لەلایەن حکوومەتی فیدڕالیەوە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە و پێشتر رێککەوتنی لەسەر کراوە هەمان دەق لەنێو یاسای بودجە جێگیر بکرێت و پەسەند بکرێت.
Your Comment