بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دەستکاری کردنی ماددەکانی پڕۆژە یاسای بودجە، رایگەیاند: "به نیگه‌رانییه‌کى قووڵه‌وه له ده‌ستکارى و گۆڕانکارى له‌و بڕگانه‌ى پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى عێراق ده‌ڕوانین که په‌یوه‌ندییان به مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه و یه‌کجارى ڕه‌تیان ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه دروست کردنى به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆژه‌یاساى بودجه که هه‌موو عێراقییه‌کان به ئومێده‌وه چاویان لێیه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى داهاتوو په‌سه‌ند بکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، پابه‌ندى به رێککه‌وتنى سیاسیى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته‌وه، بنه‌ماى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى عێراق و هه‌نگاوى دروسته به‌ره‌و داهاتویه‌کى باشتر بۆ وڵات و ته‌واوى پێکهاته‌کانى.
نێچیرڤان بارزانى دەڵێت: "بازدان به‌سه‌ر لێکگه‌یشتن و ڕێککه‌وتنه‌کاندا و هه‌وڵدان بۆ پێشێلکردنى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، مامه‌ڵه‌یه‌کى ته‌واو ناکۆکه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانیدا و جگه له نائومێدى و ئاڵۆزکردنى سه‌قامگیریى دۆخى سیاسیى وڵات، هیچى دیکه‌ى لێناکه‌وێته‌وه و زیان به ته‌واوى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت".
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ڕابردوو و ئه‌زموونه‌کان سه‌لماندویانه که مامه‌ڵه‌کردن به لۆژیکى هێز و زۆرینه و که‌مینه و پێشێلکردنى ماف و شایسته‌کانى پێکهاته‌کانى عێراق، هیچ کاتێک ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ وڵات نه‌هێناوه و ناهێنێت، بۆیه داوا له هه‌مو لایه‌ک و به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌کانى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین، پابه‌ندى ڕێککه‌وتنه‌کان بن و هه‌مومان له ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیدا ڕه‌فتار بکه‌ین، لایه‌نه کوردستانییه‌کانیش ده‌بێت یه‌کڕیز و ته‌با به‌رگرى له مافه ده‌ستورییه‌کانمان بکه‌ن".
نێچیرڤان بارزانى هەروەها دەڵێت: "هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌ى چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه‌کانه و ئه‌زموونى چه‌ند مانگى رابردووى پێکه‌وه کارکردن و لێکگه‌یشتن و ته‌بایى له‌نێوان هێز و لایه‌نه عێراقییه‌کاندا و کارکردن به ڕێککه‌وتنى پێکهێنانى حکوومه‌تى فیدڕاڵى، مایه‌ى خۆشحاڵیى گه‌لى عێراق و دۆسته‌کانى بوو، بۆیه ده‌بێ بره‌و به‌و ئاراسته‌یه بدرێت و ڕێگه نه‌درێت که‌سانێک ببنه هۆى به‌لاڕێدابردنى ڕێککه‌وتنه‌کان و ئاڵۆزکردنى دۆخه‌که".
Your Comment