کورد نابێت خۆی ڕادەستی بەغدا بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بە ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەکرێت کورد شەرمەزار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدی حاجی مەحموود رایگەیاند: هەرێمی کوردستان شەرمەزار کراوە، بەهۆی ئەو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەکرێت، پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا نەیان‌بردووەتەوە، دۆڕاندوویانە.

دەشڵێت: ئێمە گەیشتووین بە چ قۆناغێک؟ داوای پارە لە بەغدا دەکەین، لێی دەپاڕێینەوە، ئەوان وەڵام نادەنەوە، لەکاتێکدا پیشتر ئەوان دەهاتن لە هەولێر حکوومەتیان پێکدەهێنا، چاویان لە پشتیوانی کورد بوو.

هەروەها وتی: ئێمە هەست دەکەین کورد سەربڕدراوە، بەڵام قەبووڵی ناکەین، بەرگری دەکەین، نابێت کورد ڕادەستی بەغدا ببێت.

News Code 221670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha