قوباد تاڵەبانی و کنسوڵی گشتیی ڕووسیا پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ کنسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەنراوێک، قوباد تاڵەبانی پێشوازیی کردووە لە ماکیسم ڕووبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کردووە.

راشگەیەنراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییەکان کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان دروست بکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کراون و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە داوە، بەغدا قووڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە ناکۆکییەکان بەشێوەیەکی ڕیشەیی و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن بەجۆرێک لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.

باسی لەوەش کردوە، دوای ساڵانێکی زۆر لە ناسەقامگیری و ناکۆکی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە سەقامگیری زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخی خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێت و پێکەوە کار بۆ گەشەپێدانی ئابووری بکەن.

News Code 221503

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha