بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "دوای رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەموولایەک دەرکی بەو سەقامگیرییە کرد، کە هاتە ئاراوە، بەڵام هەندێک هەوڵ هەن کە دەیانەوێت دۆخەکە بشێوێنن، پێویستیشە هەموو لایەنەکان کرد، پابەندی یەکڕیزی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بن و رێگە بە شێواندنی دۆخەکە نەدەن".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "جێگەی نیگەرانییە ئەگەر هەندێک لایەن هەوڵ بدەن کۆسپ بخەنە بەردەم رێککەوتنەکان و هەوڵدان بۆ پێشێل کردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان مایەی قبووڵکردن نییە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی رێککەوتنەکان بن و وتی: "رێگەی دروست تەنیا پابەندبوونە بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان لایەنەکان، لە عێراق و هەرێمی وکوردستانیش دەبێت وانە لە رابردوو وەربگرین، هاوڵاتییان لە ناکۆکی سیاسی بێزار و ماندوو بوونە، دەبێت بەخۆماندا بچینەوە و بە بەرژەوەندی باڵای وڵات بخەینەپێش هەموو شتێکەوە، ئێمە تەنها و تەنها بە یەکڕیزی و یەکتر قبووڵ کردن و تەبایی پێکەوە دەتوانین پارێزگاری لە قەوارەی فیدڕاڵی و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەین و بەرەو داهاتویەکی باشتر هەنگاو بنێین".
Your Comment