پێشێل کردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان-دهۆک وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، "دەبێت ئەزموون لە کێشەکانی رابردوو وەربگیرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەبارەت بە بارودۆخی  هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "دوای رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەموولایەک دەرکی بەو سەقامگیرییە کرد، کە هاتە ئاراوە، بەڵام هەندێک هەوڵ هەن کە دەیانەوێت دۆخەکە بشێوێنن، پێویستیشە هەموو لایەنەکان کرد، پابەندی یەکڕیزی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بن و رێگە بە شێواندنی دۆخەکە نەدەن".

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "جێگەی نیگەرانییە ئەگەر هەندێک لایەن هەوڵ بدەن کۆسپ بخەنە بەردەم رێککەوتنەکان و هەوڵدان بۆ پێشێل کردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان مایەی قبووڵکردن نییە".

سەرۆکی هەرێمی  کوردستان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی رێککەوتنەکان بن و وتی: "رێگەی دروست تەنیا پابەندبوونە بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان لایەنەکان، لە عێراق و هەرێمی وکوردستانیش دەبێت وانە لە رابردوو وەربگرین، هاوڵاتییان لە ناکۆکی سیاسی بێزار و ماندوو بوونە، دەبێت بەخۆماندا بچینەوە و بە بەرژەوەندی باڵای وڵات بخەینەپێش هەموو شتێکەوە، ئێمە تەنها و تەنها بە یەکڕیزی و یەکتر قبووڵ کردن و تەبایی پێکەوە دەتوانین پارێزگاری لە قەوارەی فیدڕاڵی و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەین و بەرەو داهاتویەکی باشتر هەنگاو بنێین".

News Code 221542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha