-
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات بەزووترین کات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت
بەشی جیهان- نەتەوەیەکگرتووەکان جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا.
-
توركیا ساڵی ڕابردوو زیاتر ۱۵۰۰ هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان
بەشی جیهان- رێكخراوێكی ئەمریكی ڕایگەیاندووە لە ساڵی ڕابردوودا توركیا زیاتر لە ۱۵۰۰ جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان.
-
ههسهده کوژرانی بەرپرسێکی داعش ڕادەگەیەنێت
بەشی سووریا- یەکینەکانی دژە تیرۆری کوردستانی سووریا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەرپرسێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)یان كردە ئامانج.
-
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
بەرتەسک کردنەوەی ئازادی لە هەرێم گەیشتوەتە ئاستێکی خەتەرناک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەسەر دەستگیرکردنی خاوەن نانەواخانەکەی هەولێر بڵاو کردەوە و دەڵێت: ئەگەر دەسەڵات هێندەی ئەو نانەوایە هەستی بەرپرسیاریی هەبوایە، تێدەگەیشت چاکسازیی لە لووتکەی دەسەڵاتەوە دەکرێت.
-
سەفین دزەیی:
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەرووی دراوسێیەتیەوەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەرووی دراوسێیەتیەوەیە و هەوڵ دەدرێت کە لێکتێنەگەیشتنە سیاسییەکان لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:
لە کەرکووک بەبێ دانوستاندن لەگەڵ پارتی هیچ هەنگاوێک نانێین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک، پێشوەختە لەگەڵ پارتی و لایەنە کوردستانییەکان کۆ دەبنەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی باشە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنسوڵخانەی ئێرانەوە بۆ رۆژنامەڤانان دوا و ڕایگەیاند پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی باشە.
-
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم:
دەستێوەردانی سوپای عێراق لە کاروباری کەرکووک دوور دەخەینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، دەستێوەردانی سوپای عێراقی لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک جێگای نیگەرانییە، لەسەر ئەو دۆسیەیە حکومەتی هەرێم رێگای یاسایی دەگرێتە بەر.
-
هاوپەیمانان ڕاهێنان بە هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا دەکەن
بەشی سووریا- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مەشقی هاوبەشیان لەسەر تەکنیکەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش وەرگرتووە.
-
هێزی ئاسمانیی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعشی خاپوور کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزی ئاسمانی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعشیان لە گوندی ئەلگەبەی سەر بە پارێزگای دیالە بۆردوومان کرد.
-
مامۆستایان و وانەبێژانی هەرێمی کوردستان:
لە رێگای حزبەوە فشار لە بەڕێوەبەرەکان دەکرێت قوتابخانەکان بکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ و لەسەریەک؛ گردبوونەوەی مامۆستایان و وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دژی دواكەوتنی مووچە و دانەمەزراندن بەردەوامە.
-
یەکێتی لەسەر جوولەپێکردنی هێزی سوپای عێراق بۆ ناو گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکووک هاتەدەنگ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یهکێتى لهبهرامبهر جووڵهپێکردنى هێزهکانى سوپاى عێراق بۆ ناو گهڕهکه کوردنشینهکان ههڕهشه دهکات و ڕایدهگهیهنێت، نامانهوێت زیاتر دۆخهکه تێکبدهین، ئهگهرنا جووڵه پێکردنى هێز قبووڵ ناکهین.
-
بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر سەرکۆنەی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان دەکات
بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتى خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا ڕایگەیاند ئێمە بەتەواوی شەڕ و توندوتیژی ڕەتدەکەینەوە و پێویستە سنوورێک بۆ ناکۆکیی و ئالۆزییەکان دابنرێت.
-
بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆر ڕایگهیاند لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هەریر.
-
هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لە خوێندنگەکانى شارى کەرکووک قەدەغە کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی گشتىی پەروەردەى کەرکووک ڕایگەیاندووە هەڵکردنى هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵاى عێراق لەسەر قوتابخانە و خوێندنگەکان قەدەغە کراوە.
-
سەرۆکی پارتی لهگهڵ سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی كۆ بووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی له سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی كرد بیروڕایان لهبارهی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچهكه و ههڕهشه ئهمنیهكان ئاڵوگۆڕ كرد.
-
بافڵ تاڵەبانی سهركۆنهی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی له پهیامێكدا ڕایگهیاند، بە توندی سهركۆنهی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم.
-
بەرپرسانی هەرێم بەتوندی ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کرمان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوو پەیامی جیاجیادا هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان لە ئێران سەرکۆنە دەکەن.
-
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کرمان گەیشتە ۸۴ شەهید و ۲۸۴ بریندار
بەشی ئێران- بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی کرمان گەیشتە ۸۴ شەهید و ۲۸۴ بریندار کە دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان خراپە.
-
پارێزگاری سلێمانی:
لە هەرێمی کوردستان هەر لایەنێک سەرکەوتنی خۆی لە شکستی لایەنەکەی تردا دەبینێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا کورد لەم بەشەی کوردستاندا بەم ڕادەیە پەرتەوازەو خۆش باوەڕ و لاواز نەبووە.
-
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە:
هێرشە درۆنیەکان کاریگەری لەسەر ئاسایش و ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات هێرشە دۆرنیەکان بۆ سەر هەرێم دەبێتە مایەی تێکچوونی دۆخی ئاسایشی هەرێم.
-
لە دێرەزوور هۆزە عەرەبییەکان هێرشیان کردە سەرچەند بارەگای هەسەدە
بەشی سووریا- پێکدادانی چەکداری لە نێوان هۆزە عەرەبییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە حەوت ناوچەی پارێزگای دێرەزوور دروستبوە.
-
پەیامی مامۆستایانی ناڕازی بۆ پەروەردەی سلێمانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، بایکۆت کردن بەردەوامە تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کۆ بوویەوە
بەشی تورکیا- ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە ئەنقەرە کۆ بوویەوە.
-
لە ساڵیادى شەهید بوونی سەردار سولهیمانى و ئهبوومههدى موههندیس دهوام ڕادەگیرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە حەوت پارێزگای عێراق بڕیار درا سبهینێ چوارشهمه 3ى 1ى 2024 دهوامى فهرمى بههۆى ساڵیادى شەهید بوونی سەردار سولهیمانى و ئهبوو مههدى موههندیس ڕابگیرێت.
-
دزی لە مەزارگەی وەیسی قەرەنی کرا
بەشی کرماشان- چەند دزێک لە کرماشان هەڵیانکوتایە سەر مەزارگەی وەیسی قەرەنی، پارەی نێو مەزارگەکە و چەند تابلۆیەکی کۆنیان دزی.
-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان:
هێزی پێشمەرگە مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزارهتى پێشمهرگه بهڕاگهیهنراوێک و ڕۆژێک دواى هێرشه درۆنیهکهى سهر هێزهکانى پێشمهرگه لهپیرمام هاتهدهنگ.
-
فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر بارەگا کوردییەکانی هەرێم دەکەن.
-
بەرەی تورکمانی داوای ژماردنەوەی دەنگەکانی کەرکووک دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق، داوای ژماردنەوەی کورسییەکانی کەرکووک لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات.
-
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی:
پێناچێت لەو وادەیەی دیاریکراودا هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی ڕاگەیاند، پێناچێت لەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژارردن ئەنجام بدرێت.