بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی له په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كرمان، رایگه‌یاند: "بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم و پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "ئەركی هەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە هەوڵەكانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین".
بافڵ تاڵەبانی ده‌ڵێت، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
شایانی باسە پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ۳‌ی ۱‌ی ۲۰۲۴ دوو ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌زارگه‌ی شەهید قاسم سوله‌یمانی له پارێزگای كرمان ڕوویان‌دا و به‌هۆیه‌وه ۸۴ كه‌س شەهید بوون و ۲۸۴ کەسیش بریندارن.
Your Comment