هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لە خوێندنگەکانى شارى کەرکووک قەدەغە کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی گشتىی پەروەردەى کەرکووک ڕایگەیاندووە هەڵکردنى هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵاى عێراق لەسەر قوتابخانە و خوێندنگەکان قەدەغە کراوە.

کوردپرێس: بەپێى نووسراوى ژمارە ۴۶۳ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کەرکووکەوە دەرچووە؛ پشت بەستن بە بڕیارى ژمارە ۳۳ـى ساڵى ۱۹۸۷ـى تایبەت بە ئاڵاى عێراق، هەڵکردنى هەموو ئاڵاکان جگە لە ئاڵاى عێراق قەدەغەکرا.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە پەروەردەکانى خوێندنى (عەرەبى/ کوردى/ تورکمانى/ سریانى) نابێت جگە لە ئاڵاى عێراق هیچ ئاڵایەکى دیکە هەڵبکرێت.

ئەوەش باس کراوە کە هەر پەروەردەیەک لە بڕیارەکە لابدات ڕووبەڕووى سزاى یاسایی دەبێتەوە.

News Code 222808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha