بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان ئاشكرای كرد، ڕۆژی هەینی (۵ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴) کاتژمێر ۱۶:۲۹، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکاردەهات.
ئەمەش دەبێتە دووەم هێرش لە ماوەی چوار رۆژی رابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، رۆژی (۲ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴) کاتژمێر ۹:۵۲، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا كانهوه ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
Your Comment