بەپێی هەواڵی کوردستان- ڕزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بە میدیاى نزیک لە یەکێتىی ڕاگەیاند، یەکێتی لەدوای کۆنگرەی پێنجەم بە بەرنامەی نوێ و دووربین کارەکانی بە ئەنجام دەگەیەنێت و ئەو ئەنجامەی لە کەرکووک بەدەستیهێنا کاریگەریی باشی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت.
بەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە وتى: سکاڵایەکمان هەیە لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردنی پەرلەمان و دابەش کردنی هەرێمی کوردستان بەسەر چەند بازنەیەکدا، لەگەڵ کورسی کۆتاکان، دادگاکە وادەی بڕیاردانی لەسەر دۆسیەکە بۆ ۲۷ی کانونی دووەمی ۲۰۲۴ دواخستووە، ئەو کاتەش هەتا وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن زۆر کەمە و بە دڵنیاییەوە کۆمسیۆن پێویستی بە شەش مانگ زیاترە بۆ ئەو هەڵبژاردنە بۆیە پێناچێت لەو وادەیەی دیاریکراوە ئەنجام بدرێت.
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی وتیشى: یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان زیاتر لە دوو ساڵە ئامادەکاری کردووە و ئامادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
ئەمساڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژى ٢٥ى شوباتى ساڵى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد.
Your Comment