بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای بەشداری کردن لە پرسەی تەقینەوەتیرۆریستییەکانی شاری کرمان لە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
نێچیرڤان بارزانی گوتی "داعشی تیرۆرست، دیاردەیەکی ناوچەییە و لە ناوچەی ئێمەدا هەیە، لەگەڵ ئێران جەختمان لەوە کردووەتەوە؛ دەبێت بەردەوام بین لە هاوکاری و ئیشکردن لەگەڵ یەکتر بۆ بنبڕکردنی ئەو تیرۆرستانە."
پێش ئەو کۆنگرە رۆژنامەڤانییە و له ديدارێكدا لهگهڵ كۆنسوڵى گشتيى ئێران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى گهياندنى پرسه و سهرهخۆشى و هاوخهميى ههرێمى كوردستان به سهركردايهتى، حكوومهت و گهلى ئێران، پرسهنامهيهكى له تۆمارى پرسهدا نووسى و ئاماژهى بهوه كرد له عێراق و ههرێمى كوردستان وهک قوربانيى دهستى تیرۆر، باشتر له خهم و پهژارهى خانهواده و كهسوكارى قوربانييان تێدهگهن و وێڕاى هاوسۆزى و هاوخهمى، هيواى زوو چاكبوونهوهى بۆ برينداران خواست.
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "بە بیری خۆمان دەهێنینەوە؛ لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، كە داعش هات، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی عێراق و یارمەتیی هەرێمی كوردستانی دا و دووپاتمان لەوە كردەوە و سوپاسمان كردن بۆ هەموو ئەو یارمەتییانەی پێشكهش به عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە لەوەی "ئێمە، لە ڕابردوو و ئێستاش تەئکیدمان لەوە کردووەتەوە؛ بەهیچ شێوەیەک نابینە سەرچاوە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان بەتایبەتیش بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنسوڵخانەی ئێرانەوە بۆ رۆژنامەڤانان دوا و ڕایگەیاند پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی باشە.
News Code 222827
Your Comment