پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەرووی دراوسێیەتیەوەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەرووی دراوسێیەتیەوەیە و هەوڵ دەدرێت کە لێکتێنەگەیشتنە سیاسییەکان لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەمەبەستی دەربڕینی پرسە و هاوخەمی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسوڵگەری گشتی كۆمارى ئيسلامی ئێرانی له‌ هه‌ولێر کرد و لەلایەن نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لێکرا.

لەدیدارێکدا، سەفین دزەیی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کرد کە ڕۆژى ٣ی کانوونی دووەم له‌ شارى كرمان له‌ ئێران ئەنجامدرا.

دزەیی هاوخەمی و سه‌ره‌خۆشى لە کونسوڵی گشتی و گەل و حکوومەتی ئێران كرد و لە پەڕاوی یاداشتەکان پرسەنامەی تۆمارکرد.

News Code 222831

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha