هێزی ئاسمانیی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعشی خاپوور کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزی ئاسمانی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعشیان لە گوندی ئەلگەبەی سەر بە پارێزگای دیالە بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە پلانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، چەند حەشارگەیەکی داعش بۆردوومان کران. 

ئاماژە بەوەش کراوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە رێگەی فڕۆکەی ئێف ۱۶ەوە لە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامدرا و چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە گوندی ئەلگەبەی سەر بە پارێزگای دیالە بۆردوومان کران.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە ئەنجام‌درا و توانیان چوار چەکداری داعش بکوژن و چەندین چەک و کەرەستەی وێرانکەری ئەو چەکدارانە لە ناوبەرن.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانیش، یەکێک لە کوژراوەکان "مەجید مەعیوف"ە کە ناسراوە بە "سەربازی رێگر".

News Code 222818

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha