بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ڕاگه‌یه‌نراوێک دواى هێرشه درۆنیه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌پیرمام هاته‌ده‌نگ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین که لەلایه‌ن گرووپە لە یاسا دەرچووەکان ئەنجام درا، سەقامگیریی، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە".
وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێت: "داواى له حکوومەتی عێراق و تەواوی دۆستانمان لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی ده‌که‌ین کە هاوکارو پاڵپشتمان بن بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە کە دەبێتە هۆی ئاشوبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بەگشتی و داواش دەکەین کە هەرچی زووە بکەرانی ئەوکارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیه‌نرێن".
له کۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت".
Your Comment