وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کۆ بوویەوە

بەشی تورکیا- ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە ئەنقەرە کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەی تورکمانی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ هاکان فیدان لەگەڵ حەسەن توران لە ئەنقەرە کۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها تاوتوێی هاوکاری و کار هاوبەش کرا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا.

جێگەی ئاماژەیە، بەرەی تورکمانی عێراق لە کەرکووک تا ئێستا بڕیاری نەداوە هاوپەیمانی لەگەڵ چی حزب و لایەنێک ببەستێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی و دیاری‌کردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک، هەروەها سەردانی حەسەن تورانیش بۆ تورکیا هەر بۆ ئەم مەبەستە بووە.

News Code 222788

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha