بەپێی هەواڵ کوردپرێس، جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی ئاسانکارییەکانمان کرد بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
لایخۆیەوەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
کە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی دواخستنی هه‌ڵبژرادنی په‌رله‌مانی كوردستان کردووە و جه‌ختیان له گرنگیی پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی به‌ڕێوچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
بەشی جیهان- نەتەوەیەکگرتووەکان جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا.
News Code 222843
Your Comment