٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:٥٥
دزی لە مەزارگەی وەیسی قەرەنی کرا

بەشی کرماشان- چەند دزێک لە کرماشان هەڵیانکوتایە سەر مەزارگەی وەیسی قەرەنی، پارەی نێو مەزارگەکە و چەند تابلۆیەکی کۆنیان دزی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی دووشەممە، چوار کەس کە چەکیان پێ بوو هەڵیانکوتایە سەر مەزارگەی وەیسی قەرەنی و دەستوپێی خزمەتگوزاری مەزارگەکەیان بەستووە، مۆبایلەکەی و کلیلی مەزارگەیان لێ سەندووە و چوونەتە نێو مەزارگەکەوە. پارەی خێراتی نێو مەزارگەکە و چەندین تابلۆی کۆن و بەهاداریشیان بردووە.

بەڕێوەبەری مەزارگەکە لەمبارەوە دەڵێت دزەکان دوو کەس بوون و لە خزمەتگوزاری مەزارگەکەیان داوە، لەگەڵ دووکاندارێکی مەزارگەی وەیسی قەرەنیش بە شەڕ هاتوون و لەویشیان داوە.

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای کرماشان بڕیاریان داوە پێداویستیی پاراستن، وەک کامێرا، بۆ ئەو مەزارگەیە دابین بکەن.

مەزارگەی ئیمام وەیس قەرەنی لەسەر شاخێکی بەرز لەنێوان شارەکانی کرماشان و ڕوانسەرە و دروست‌کردنی بیناکەی بۆ سەردەمی سەلجوقییەکان، نزیکەی ۸۰۰ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

News Code 222785

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha