لە دێرەزوور هۆزە عەرەبییەکان هێرشیان کردە سەرچەند بارەگای هەسەدە

بەشی سووریا- پێکدادانی چەکداری لە نێوان هۆزە عەرەبییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە حەوت ناوچەی پارێزگای دێرەزوور دروستبوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی‌کردەوە، پێکدادانی نێوان هۆزە عەرەبییەکان و هەسەدە لە شەوی ڕابردوو دەستیپێکردوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە چەند ناوچەیەکی دێرەزوور بەردەوام بووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کرد، هۆزە عەرەبییەکان چەند خاڵێکی پشکین و بارەگا و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیان بە ئامانج گرتووە و زۆربەی پێکدادانەکان لە گوندەکانی شەحیل و زەیبان و کیبر و جرزی و حەوایج و سیجان و بەسیرە بووە.

لە مانگی (ئاب/۸)ی ساڵی ڕابردووش شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان هۆزە عەرەبییەکان و هێزە دیموکراتییەکانی سووریا دروستبوو، دوای چەند هەفتەیەک لە ڕووبەڕووبوونەوە هۆزە عەرەبییەکان کشانەوە.

News Code 222791

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha