سەرۆکی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد بیروڕایان له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منیه‌كان ئاڵوگۆڕ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی له‌ دیداره‌كه‌ بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منیه‌كان ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هێرش كردن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ پیرمام كرا.


هه‌ر له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی حكوومه‌تی فیدڕال تاوتوێ كران كه‌ پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه‌.

News Code 222807

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha