بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەى کە هەن و ئەو ڕەوشە ئاڵۆزەی لە هەرێمەکە درێژەی هەیە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کێشە و کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی هەرێمە دروست کردوە، لەکاتێکدا دەبوو هەموومان لە هەوڵی سەقامگیریدا بین و پێکەوە ژیان و بەرەو پێشوون بچین، بەڵام بەداخەوە شەڕ و کوشتن تا دێت زیاتر دەبن، بەو هۆیەوە هەڕەشە و کوشتن هاوڵاتییان دەکاتە ئامانج.
بەڕێوەبەری خۆسەر ئاماژەى بەوەش کردووە، بێگومان هەموو هەوڵەکان بۆچارەسەرکردنى کێشەکان بەشێوەیەکى شەڕ و توندوتیژی لە هەرێمەکە دەکرێن و بەردەوامە، چوونکە نوێنەرایەتى شاش بۆ ئەو فکرانە هەیە، بەڵام چاری پرس و کێشەکان تەنی بەیەک ڕێگا دەبێت ئەویش ڕێگای دیالۆگە و چارەسەری دیموکراتیانەى سیاسی دەبێت، دەشڵێت: هەرێمەکەمان بووەتە مەیدانى ئەو شەڕانەی هەیە، کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو شەڕانە بێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن.
بەڕێوەبەری خۆسەر ڕوونیکردوەتەوە، ئەوان تەقینەوەکەى کرمانیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بینی و دوو تەقینەوەکەی لەو هەرێمە ڕوویاندا کە بووە هۆی کوژرانی ١٠٠ هاوڵاتیی بینیویانە، بەو بۆنەیەوە ئیدانەى بە ئامانج گرتنى هاوڵاتییان دەکەن، دەشڵێت: سەرخۆشی لە بنەماڵەى کوژراوەکان دەکەین، بە ئامانجگرتنى هاوڵاتییانى مەدەنى لە دژی هەموو پێوەرە ئەخلاقی و یاساییەکانە.
هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: هەر کەس لە شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا هاوڵاتییان بکاتە ئەمانج شەرمەزاری دەکەین، ئێمەوە وەک بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکى باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داوا دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەو ناکۆکی و ئاڵۆزییانە دابنرێت، هاوکات هەوڵی سەقامیرگیری و پاراستنى هاوڵاتییان بدرێت، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەک شەڕ و توندوتیژی ڕەت دەکەینەوە.
Your Comment