پارتی دیموکراتی کوردستان
-
لە هەرێمی کوردستان هەر لایەنێک سەرکەوتنی خۆی لە شکستی لایەنەکەی تردا دەبینێتەوە
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا کورد لەم بەشەی کوردستاندا بەم ڕادەیە پەرتەوازەو خۆش باوەڕ و لاواز نەبووە.
-
ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی:
بڕیارەکانی حکوومەتی هەرێم وا لە مامۆستایان ناکات بگەرێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، ئەو بڕیارانەی حکوومەتی هەرێم لەبارەی یاداشتی مامۆستایانی ناڕازییەوە داویەتی دڵخۆشکەر نەبووە و لەلایەن مامۆستایانەوە پێشبینیکراو بووە.
-
سەرۆکی پارتی لهگهڵ سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی كۆ بووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی له سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی كرد بیروڕایان لهبارهی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچهكه و ههڕهشه ئهمنیهكان ئاڵوگۆڕ كرد.
-
مەسعوود بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆ بوویەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆسیەی ئاسایشی سنووری ئێران کرد.
-
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
بڕیارەکان و ئامادەبوونی سەردار سولەیمانی، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبستی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکە بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فازڵ میرانی لهمیانی وتارێکدا له مهراسیمێکی تایبهت به یادی تیرۆرکردنی شەهید سولهیمانی، فهرماندهی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگهیاند: پێویستە ئێمە داوا لە شوێنکەوتووانی سەردار سولەیمانی بکەین لە چوارچێوەی پێوەندییە دۆستانەکانیاندا لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان نفووزی خۆیان بۆ باشتر کردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەولێر و بەغدا بخەنەگەڕ.
-
پارێزگاری سلێمانی:
لە هەرێمی کوردستان هەر لایەنێک سەرکەوتنی خۆی لە شکستی لایەنەکەی تردا دەبینێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا کورد لەم بەشەی کوردستاندا بەم ڕادەیە پەرتەوازەو خۆش باوەڕ و لاواز نەبووە.
-
مەسعوود بارزانی:
چاوەڕوان دەکەین لە ساڵی نوێدا حکوومەتی عێراق کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند: لە ساڵی تازەدا لە حکوومەتی عێراق چاوەڕوان دەکەین کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات و بەرەو پابەندبوون بە بنەماکانی دەستور و بەرژەوەندی گەلانی عێراق هەنگاو بنێت.
-
وتەبێژی پارتی:
دڵنیاین دهنگهکانی پارتی دیموکرات له هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاترن لهوهی ڕاگهیاندراوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت دڵنیاین دهنگهکانی پارتی زیاترن لهوهی ڕاگهیاندراوه و ئهم کهم و زیادکردنه پهیوهسته به حساباتی سیاسییهوه.
-
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیێندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند.
-
شاسوار عهبدولواحید:
دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان پێشێلکاریی دهستووره
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی جووڵانهوهی نهوهی نوێ ڕایگهیاند که بهکارهێنانی دادگای فیدراڵی وهک پاساوێک بۆ ئهنجامنهدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان پێشێلکارییهکی ئاشکرای دهستووره.
-
سیاسەتڤان و لێکۆڵەرێک:
کەرکووک نەبووەتە کاری لەپێشینەی سەرکردایەتیی کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەحمەد عەزیز سیاسەتڤان و لێکۆڵەرە، دەربارەی پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان بڕوای وایە رێژەی دانیشتووانی کورد لەو ناوچانە زیاترە لە ۵۰%، بەڵام کەمیی بەشداری بەهۆی ناکۆکیی تووندی سیاسییەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتیەوەیە.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا كوژرانی ۶ سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- بەگوێرەی ڕاگەیهندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە دوایین هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستاندا، شەش سەربازیان کوژراون.
-
لە کەرکووک کورد زیاتر لە ۶۳۰۰ دەنگی دیکەی بەدەستهێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جیاکردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک، دهۆک و هەولێر کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش پارتی لە نەینەوا نزیکەی ۱۰ هەزار دەنگی دیکە زیاد دەکات و ئەگەری بردنەوەی کورسییەکی دیکەی لاوازە. لە کەرکووکیش یەکێتی زیاتر لە ۱۵ هەزار دەنگی زیادکردووە.
-
هیچ کام لە کاندیدەکانی پارتی لە قەزای شەنگال سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و بڵاو کردنەوەی ئەنجامەکان هیچ کام لە کاندیدەکانی پارتی لە قەزای شەنگال دەنگی پێویستیان بە دەست نەهێنا.
-
مەلا بەختیار:
لە ناوچە جێناکۆکەکان یەکەم جارە دەنگی کورد لە عەرەب و تورکمان کەمتر بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار نیگەرانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕەخنە لە لایەنەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت بەوەی "بە بێ پلانیان بۆ ئەو ناوچانە و پەرتەوازەیی نێوان حزبە کوردیەکان" بوونەتە هۆی لە دەستچوونی دەنگێکی بەرچاوی کورد، بەجۆرێک لە سەد ساڵی ڕابردوودا یەکەم جارە کورد ببێتە پلە دوو لە دوای نەتەوەکانی ترەوە.
-
لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووکدا ئەوانەی بە "خەیانەت کردن" تۆمەتبار کران سەرکەوتن و ئەوانەی ئیدیعای "خزمەت کردنیان" هەبوو شکستیان هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەنگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژادنەکانی پارێزگای کەرکووک و دیالە زیادی کرد و ئەمەش دەریخست کە ئیدیعای خەیانەتی ئەم حزبە کاریگەریی لەسەر ڕاستییەکان نییە بەڵکوو خزمەت کردنی ڕاستەقینە بەخەڵک سەنگی هەیە نەک ئیدیعای بێبنەما.
-
۱۷ هەزار دەنگدەری کورد دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە ۱۷ هەزار دەنگدەری ئەو لیستە کوردییانەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد، تەنها دەنگیان بە لیستی دڵخوازیان داوە و دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە.
-
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان:
یەکێتی نەبووایە ڕەنگە کورد لەم هەڵبژاردنەدا ببووایە کەمینەیەکی زۆر بچووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند، لە ناوچە دابڕێنراوەکان داوای یەکلیستیی لایەنە کوردییەکانمان کرد بەڵام جگە لە حزبی شیوعی هیچ لایەنێک بە دەنگمانەوە نەهاتووە.
-
لە کەرکووک دەنگەکانی نەوەی نوێ و پارتی دیموکرات کەمیکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەنگی هەرسێ لایەنی یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ لەنێوان هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢١ و هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا.
-
ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق ڕاگەیێندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەغدا کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقى بڵاو کردەوە.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
فرە لیستیی کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەردێکی کوشندەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت پەرتەوازەیی حزبە کوردییەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و پێکنەهێنانی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەردێکی کوشندەیە بۆ کورد.
-
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی:
دین، کەرامەت و کوردایەتیمان بە واسیتەی پارتیەوەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی رایگەیاند "ئەگەر پارتی نەبێت دیموکراتی نامێنت و دینمان و کەرامەتمان بە واسیتەی پارتیە".
-
پارەی هەرێمى کوردستان لە دروست کردنی "لۆبی" ئەمریکیدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەو میدیا لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلدا تێچووی دروست کردنی لۆبی لە ئەمریکا لەلایەن حزبەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردۆتەوە:
-
داوای کشانەوەی کورد له پهرلهمان و حکوومەتی عێراق دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیهکى پێشووی یەکێتی پهیامێک ئاراستهى سهرۆکى پارتى دەکات که خۆی بچێت بۆ بەغدا بۆ چارهسهرى کێشهی ئێستاى نێوان ههرێم و بهغدا و دهشڵێت گەر ڕێککەوتن ناکرێت با کورد لە حکوومەت و پەرلەمان بکشێتەوە.
-
وتەبێژی یەکێتی: لەگەڵ پارتی لەسەر سێ پرس رێککەوتووین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، لەگەڵ پارتی دیموکرات لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان و زیادکردنی هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێککەوتوون.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: لەگەڵ پارتی لەسەر چەند بابەتێک ڕێککەوتووین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چەند بابەتێک رێککەوتوون و دەیانەوێت لە بەغدا کۆدەنگییەکی کوردی هەبێت.
-
سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی:
پارتی و یەکێتی خەڵکی ھەرێمیان والێکردوە بڕوایان بە نەتەوە و نیشتیمان لاواز ببێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگهیاند، بزووتنەوەی حەماس توانی خەڵکی غەززە وەھا پەروەردە و ھۆشیار بکەن ماڵ و منداڵیان بەخت بکەن لە پێناویدا، بە پێچەوانەی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی.
-
مەلا بەختیار:
له کۆنگرهی چوارهمی یەکێتییهوه هیچ کهسێک به سهرۆکی خۆم نازانم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەکە پێی وابووە دەبێت هەموو دەسەڵاتەکانی جێبەجێ کردنی حزبەکە لای خۆی بن.
-
چارەنووسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کورسی پێکهاتەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای زیاتر لە ساڵێک مشتومڕ و دواکەوتنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، هێشتا کورسی "کۆتا"ی پێکهاتەکان و چۆنیەتی دابەشکردنی بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن یەکلا نەبووەتەوە.
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە پاڵنەر بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.