دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان پێشێلکاریی ده‌ستووره‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند که‌ به‌کارهێنانی دادگای فیدراڵی وه‌ک پاساوێک بۆ ئه‌نجام‌نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان پێشێلکارییه‌کی ئاشکرای ده‌ستووره.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی (X) نووسیویه‌تی: "دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ گڵۆپی سه‌وزی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم (پارتی و یه‌کێتی) یه‌".

شاسوار عه‌بدولواحید نووسیویه‌تی: "به‌کارهێنانی دادگای فیدراڵی وه‌ک پاساوێک بۆ ئه‌نجام‌نه‌دانی هه‌ڵبژاردن پێشێلکارییه‌کی ئاشکرای ده‌ستووره‌".

جه‌ختی له‌وه‌ش کردووه‌ته‌وه‌ که‌ "له‌بری ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ یاساییه‌کانی وڵات شوێنێک بن بۆ پاراستنی دیموکراسی، ئێستا وه‌ک پاساوێک بۆ لێدان له‌ دیموکراسی و دواخستنی هه‌ڵبژاردن به‌کارده‌هێنرێن".

ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ "ئه‌مه‌ش له‌ ژێر ڕۆشنایی بێده‌نگی ته‌واوه‌تی کۆمیسیۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌و شتانه‌ی که‌ ڕوو ده‌ده‌ن و ده‌ستپێ‌نه‌کردنی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ده‌نگدانه‌".

News Code 222754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha