بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکە تێڕوانینەکان لەبارەی دۆسیە نیشتمانییەکان ئاڵوگۆڕ کران، هەروەها باس لە بەردەوامی هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا لەبارەی دۆسیەی سنووری ئێران و دۆسیەکانی دیکە.
لە کۆبوونەوەکە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هەرێم بەهێز بێت بۆ بەرژەوەندی عێراق سوودی دەبێت، گرنگە هەوڵی هەموو لایەنەکان یەکبخرێت، بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەی وزاری حکوومەت.
Your Comment