لە کەرکووک کورد زیاتر لە ۶۳۰۰ دەنگی دیکەی بەدەستهێنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جیاکردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک، دهۆک و هەولێر کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش پارتی لە نەینەوا نزیکەی ۱۰ هەزار دەنگی دیکە زیاد دەکات و ئەگەری بردنەوەی کورسییەکی دیکەی لاوازە. لە کەرکووکیش یەکێتی زیاتر لە ۱۵ هەزار دەنگی زیادکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگی ئەو ۱۱۲ وێستگەیەی کەرکووک کۆتایی هات، کە لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە جیانەکرابوونەوە، بەپێی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگەکان، یەکێتی زۆرینەی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی بردووە، بە گشتی زیاتر لە ۶۳۰۰ دەنگی لایەنە کوردییەکان زیاد بوو. لایەنە عەرەبییەکانیش نزیکەی ۴,۵۰۰ دەنگی دیکەیان زیاد کرد، هەرچی تورکمانەکانن زیاتر لە ۲,۸۰۰ دەنگیان زیادی کرد. 

یەکێتی: ۴,۳۹۰ دەنگ

پارتی: ۱,۶۲۹ دەنگ

هاوپەیمانیی عەرەبی: ۲,۲۴۷

قیادە: ۱,۰۸۳ دەنگ

هاوپەیمانیی عروبە: ۱,۱۵۳

نەوەی نوێ: ۳۳۴ دەنگ

بەرەی تورکمانی: ۱,۸۸۸

کەرکووکنا: ۹۹۸ دەنگ

ئەنجیل: ۴۵ دەنگ

ئەمیل بتریس: ۴۶ دەنگ

پارتی لە نەینەوا نزیکەی ۱۰ هەزار دەنگی زیاد کرد

بەپێی ئەو داتایانەی رووداو لە ژماردنی دەنگەکانی وێستگە کێشەدارەکان دەستی کەوتوون، پارتی نزیکەی ۱۰ هەزار دەنگی لە نەینەوا زیادی کردووە، بۆ ئەوەی کورسییەکی دیکە بباتەوە پێویسە ژمارەی دەنگەکانی بگاتە ۱۴۹ هەزار دەنگ؛ تائێستا بە ۱۳۷ هەزار و ۷۰۰ دەنگ چوار کورسیی بردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک، لەو پارێزگاکە هەر ۲۸ وێستگەکەی دەنگدانی تایبەت جیاکراونەتەوە سەرجەمیان  کە ئەنجامەکان بەمشێوەیەیە:

پارتی: ۵,۷۵۸ دەنگ

یەکێتی: ۲,۴۲۴ دەنگ

هەوروها بەگوێرەی زانیارییەکانی بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە هەولێر، دەنگی سەرجەم وێستگەکانی هەولێر جیاکراونەتەوە، ئەنجامەکانیش بەمشێوەیە بوون.

پارتی

لە نەینەوا: ۳,۹۹۵ دەنگ

لە کەرکووک: ۳,۴۰۷ دەنگ

یەکێتی

لە نەینەوا: ۷۰۲ دەنگ

لە کەرکووک: ۱,۴۷۷ دەنگ

جیاکردنەوەی دەنگ لە سلێمانی کۆتایی نەهاتووە

هەروەها نزار جەزا، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی باسی لەوەکرد کە تاوەکو کاژێر ۱۴:۰۰ بە کاتی هەرێمی کوردستان، لەکۆی ۵۵ سندووق دەنگی ۴۲ دانەیان جیاکراونەتەوە و لەو پارێزگایە دەنگی لایەنە سیاسییەکان بەمشێوەیەیە:

یەکێتی 

کەرکووک: ۹,۸۰۸ دەنگ

دیالە: ۱,۳۰۷ دەنگ

سەڵاحەدین: ۳۶۰ دەنگ

نەینەوا: ۴۴۰ دەنگ

پارتی

کەرکووک: ۲۸۰ دەنگ

دیالە: ۱۶۲ دەنگ

سەڵاحەدین: ۱۶ دەنگ

نەینەوا: ۲۳ دەنگ

نەوەی نوێ

کەرکووک: ۳۹۷ دەنگ

پارێزگاکانی دیکە بەشداریی نەکردووە

کۆی دەنگی پووچەڵ: ۱۸۷۹ دەنگ

ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک و نەینەوا

پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت (ئەو وێستگانەی کە کێشەیان هەبوو) لە کەرکووک، دهۆک و هەولێر کۆتایی هاتووە و لە سلێمانیش لە کۆی ۵۵ وێستگە ۴۲ وێستگەیان دەنگەکانیان ژماردوون، ئەنجامی لیستەکانی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک و نەینەوا بەم جۆرە بووە.

کەرکووک:

یەکێتی: ۱۵,۶۷۵ دەنگ

پارتی:  ۵,۳۱۶ دەنگ

نەینەوا:

پارتی: ۹,۷۷۶ دەنگ

یەکێتی: ۳,۵۶۶ دەنگ

ئەنجامی دەنگدانی گشتی و تایبەتی لیستەکانی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک و نەینەوا:

کەرکووک:

یەکێتی: ۱۵۵,۰۴۸ دەنگ

پارتی:  ۵۲,۰۶۵ دەنگ

نەینەوا:

پارتی: ۱۳۷,۷۱۴ دەنگ

یەکێتی: ۴۹,۵۰۵ دەنگ

دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، نوێنەرانی یەکێتی لە کەرکووک رایانگەیاند، "بەربژێری بابلیۆن کە نزیکە لە یەکێتی دەنگی پێویستی هێناوە و بووەتە براوەی کورسیی کۆتای کریستیان لە کەرکووک".

News Code 222721

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha