بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو سیاسەتڤان و لێکۆڵەرە دەربارەی پرسی ناوچە دابڕاوەکان بۆ ڕووداو ئەوەی خستەڕوو، "کورد کەرکووکی نەکردووەتە لەپێشینە، کەرکووکی نەکردووەتە پرسێکی بنەڕەتیی خۆی، بەپێی قورساییەکەی نەهاتووەتە نێو پرسەکەوە، لەنێو نوێنەرایەتیی کوردیش لە بەغدا.
ناوبراو دەشڵێت هۆکارێکی دیکەش، دەتوانین بڵێین ئەوەیە، کورد دەرپەڕێندراوە لەڕووی دەسەڵاتەوە و لەڕووی سەربازییەوە هیچ بوونێکی نییە.
بەپێی دەنگی لایەنەکان، کە یەکلایی بووەتەوە، کورد خاوەنی حەوت کورسی، عەرەب شەش کورسی، تورکمان دوو کورسی و مەسیحی یەک کورسی دەبن لە ئەنجوومەنی داهاتووی پارێزگای کەرکووک.
شایانی باسە لەم هەڵبژاردنەدا کورد بە پێنج لیست نزیکەی ۲۵۰ هەزار دەنگی هەیە، عەرەب ۲۰۷ هەزار دەنگ و تورکمانیش ۹۳ هەزار دەنگ.
Your Comment