مەسعوود بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆ بوویەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆسیەی ئاسایشی سنووری ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی‌کردەوە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکە تێڕوانینەکان لەبارەی دۆسیە نیشتمانییەکان ئاڵوگۆڕ کران، هەروەها باس لە بەردەوامی هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا لەبارەی دۆسیەی سنووری ئێران و دۆسیەکانی دیکە.

لە کۆبوونەوەکە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هەرێم بەهێز بێت بۆ بەرژەوەندی عێراق سوودی دەبێت، گرنگە هەوڵی هەموو لایەنەکان یەکبخرێت، بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەی وزاری حکوومەت.

News Code 222800

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha