بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند، خۆشبەختانە لە ماوەی ڕابردوو گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی دەستپێکردیتەوە، توانیومانە تاڕادەیەک لەسەر کۆمەڵێک پرس کۆک بین.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چەند بابەتێک رێککەوتووین و دەمانەوێت لە بەغدا کۆدەنگییەکی کوردی هەبێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، گوتیشی: بەدڵنیاییەوە پێش مانگی شەشی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
هەروەها سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان۲۴ـی راگەیاند، کێشانەی کە لە پێشوودا لەنێوان هەردوو حزب هەبووە، رێککەوتنکراوە کە کێشەی نوێ دروستنەکەین، ئەمەش گرنگە بۆ ئەو قۆناغە.
گوتیشی: هیچ کێشهیهک لهنێوان پارتی و یهکێتی نییه چارهسهر نهبێت.
Your Comment