بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەبارەی کۆنگرەی یەکێتیییەوە وتی: "پێش کۆنگره، کاک بافڵ داوای‌کرد من ببینێت، دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌ک چووم بینیم و دوو سه‌عاتیش له‌گه‌ڵ یه‌کدا دانیشتین."
ناوبراو وتیشی: "هه‌وڵمدا ئه‌نجومه‌نی باڵا، ئه‌نجومه‌نی باڵا بێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی هه‌بێت ئه‌گه‌ر ۲۵%یش بێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه‌که‌ین له مه‌سئولیه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه مه‌سئولیه‌ت هه‌ڵبگرین."
مەلا بەختیار لەدێژەدا وتیشی: "هێنام و بردم و منقاشه‌مان کرد و تێگه‌یشتم، ئه‌و براده‌ره پێیوایه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ته‌نفیزییه‌کان ده‌بێت لای خۆی بێت، منیش وتم خوا حافیز و تائێستا دانیشتوم."
بەبڕوای مەلا بەختیار: "ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات لای شه‌خسی یه‌که‌می حزب بێت نامۆیه به مێژوی ئێمه، قه‌ت جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌مه‌مان لێنه‌بینیوه."
جەختیشی کردەوە: "له کۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه هیچ که‌سێک به سه‌رۆکی خۆم نازانم....نه یه‌کێتی، نه مێژوی، نه شانازییه‌کانی یه‌کێتی و نه کێلی شه‌هیدێکی یه‌کێتی ته‌سلیمی ئه‌م سه‌رکردایه‌تییه‌ی ئێستا ناکه‌م."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئەوەی کە ئایا لە داهاتوودا لە هیچ لیست و حزبێکی نوێ‌دا کاردەکات، مەلا بەختیار وتی: "بیرم لێ نەکردۆتەوە و بڕیاری وام نییە. من لەگەڵ جیابوونەوە نیم، نە بیرم لە لیست کردۆتەوە نە بیرم لە جیابوونەوە کردۆتەوە."
هەروەها لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا مەلا بەختیار لەبارەی ئەوانەی لە ڕیزەکانی یەکێتییەوە دەچنە ناو پارتی یان بەپێچەوانەوە وتی: "وەڵا وەبیلا وەتیلا هەمووی بۆ پارەیە، هەمووی بۆ پارە دێت و ئەڕوات. ئەم پرەنسیپانە کوێ‌ڕا گۆڕان. ۱۰ دەقە پێش ئەوە پارتییە، دێتە ناو یەکێتی دەڵێت، ستراتیژم ئەوەیە بێمە ناو یەکێتی...لەناو یەکێتی ئەچێتە ناو پارتی ئەڵێت، تەنیا رێبازی بارزانی کوردایەتی ئەکات لە کەرکووک، تۆ تا ۱۰ دەقە پێش ئەوە دژی رێبازی بارزانی بوویت".
Your Comment