۱۷ هەزار دەنگدەری کورد دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە ۱۷ هەزار دەنگدەری ئەو لیستە کوردییانەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد، تەنها دەنگیان بە لیستی دڵخوازیان داوە و دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ئاماری ژمارەی دەنگدەران کە لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی ۱۷ هەزار دەنگدەری لیستە کوردییەکان لە کاتی بەشدارییکردنیان لە پرۆسەکانی دەنگدان، تەنها دەنگیان بە لیستی دڵخوازیان داوە، واتە دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە.

لە ئامارەکەی کۆمسیۆن ئاماژە بەوەشکراوە، لیستی یەکێتی زیاتر لە ۱۳۹ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام کۆی ئەو دەنگانەی بە کاندیدەکان دراوە ۱۳۳ هەزار و ۱۲۶ دەنگە، واتە شەش هەزار و ۲۴۷ دەنگ تەنها بە لیست دراوە و بە کاندید نەدراوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، لیستی پارتی زیاتر لە ۴۶ هەزار و ۷۴۹ دەنگی بەدەستهێناوە، لەو ژمارەیە ۴۲ هەزار دەنگ بە کاندیدەکان دراوە، بەو شێوەیەش چوار هەزار و ۵۵۰ دەنگی لیستی پارتی بە هیچ کام لە کاندیدەکان نەدراوە.

نەوەی نوێ کە توانی زیاتر ۲۴ هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت، ۱۹ هەزار و ۷۶۲ دەنگی بۆ کانیدەکان بوە و چوار هەزار و ۸۵۸ دەنگ بە کاندیدەکان نەدراوە، هەروەها یەکگرتو و کۆمەڵ شەش هەزار و ۶۶۵ دەنگی بەدەستهێناوە و هەزار و ۲۶۳ دەنگی بۆ کانیدەکان نەبوە.

لە کۆتایشدا لیستی سۆسیالیست ۳۷۷ دەنگی بەدەستهێناوە و تەنها ۲۲۵ی دەنگەکان بۆ کانیدەکان بوە و ۱۵۲ دەنگەکەی دیکە بۆ لیستەکە بە تەنها بووە.

News Code 222709

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha