بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عه‌لی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوو له پۆستێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی: "بزووتنەوەی حەماس لە ماوەی 20 ساڵ حوکمڕانی توانی خەڵکی غەززە وەھا پەروەردە و ھۆشیار بکەن ماڵ و منداڵیان بەخت بکەن لە پێناویدا، بە پێچەوانەی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی کە مەخابن خەڵکی ھەرێمیان والێکردوە بڕوایان بە نەتەوە و نیشتیمان ئەوەندە لاواز بووە حەزبکەن بخرێنەوە سەر عێراق".
هادی عه‌لی كه هاوكات وه‌زیری پێشووتری دادی حكوومه‌تی هه‌رێم بو له پۆستێكی دیكه‌دا نووسیویه‌تی، "بێ‌باکی و خەمساردی کاربەدەستانی باڵای ھەرێم لە ئاست داواکاری و نیگەرانیەکانی مامۆستایان، بەتایبەتی دوای ئەوەی بایکۆت و داخرانی ناوەندەکانی خوێندن لە سێ مانگ نزیک دەبێتەوە، ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و دوورە لە ھەستی بەرپرسیارێتی و خەمخۆری بەرامبەر ئێستا و ئایندەی گەل و نیشتیمان".
Your Comment