بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم، پشتیوان سادق لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناحیەی كەلەكچی رایگەیاند "دینمان، كەرامەتمان، وجوودمان، لە عێراق و كوردستان، بە واستەی پارتیە، خودا شاهیدە ئەگەر پارتی نەبێت كەس بەتەمای عەقیدە و دینی نەبێت".
پشتیوان سادق ڕاشیگەیاند "ئەگەر پارتی نەمێنێت قەزییەی كورد نامێنێت ئەگەر پارتی نەبێت سبەینێ كەس بەتەمای موستەقبەل و ماڵ و منداڵیشی نەبێت، بۆیە ووجودی پارتی زەمانی كەرامەت و موستەقبەلمانە".
Your Comment