کۆمیسیۆنی ئاشتی
-
ئۆجەلان: بەبێ دیموکراسی و داننان بە مافی کورددا، چارەسەری قەیرانی سووریا مومکین نییە
کڵچ ئەندامی کۆمسیۆنی ئاشتیی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەریی ئاشکرای دەکات "عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕیبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە پەیامی بۆ خۆپاراستنی کورد هەبوو بە تایبەت ڕۆژئاوا".
-
مورادقەرەیلان: بڕیارەکەی جەهەپە بەواتای دژایەتی دانوستان لەگەڵ کورد بوو
موراد قەرەیلان، فهرماندهی گشتی ههپهگه ڕایگهیاند، بڕیاری کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ چونە ئیمڕاڵی بڕیارێکی "ڕاست و بەجێیه" و هاوکات نیگهرانی خۆی له ههڵوێستی جهههپه دەربڕی و دەڵێت: "جەهەپە بانگەشەی دۆستایەتی کوردی دەکرد، بەڵام پێچەوانەکەی ئەنجامدا".
-
شاندی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان کۆ بووەوە؛
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی سەردانی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ ئیمرالی و کۆ بوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە و ئەرێنی بووە".
-
بڕیاری پەرلەمان بۆ سەردانی ئۆجەلان، گوزارشتە لە ئیرادەی توركیا بۆ ئاشتی
دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا شاندێکی بنێرێتە دوورگەی ئیمراڵی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دەم پارتی ڕایگەیاند: "سەردانی ئۆجەلان، گوزارشتە لە پێگەیشتی دیموكراسی و ئیرادەی توركیا بۆ ئاشتی، ئەو كارە مژدەی سەردەمێکی نوێ دەبێت لە تورکیا".
-
كۆمسیۆنی ئاشتیی پەرلەمانی توركیا سەردانی ئۆجەلان دەكات
کۆمیسیۆنی ئاشتی و چارەسەری كێشەی كورد لە پەرلەمانی تورکیا، شاندێک دەنێرێتە دوورگەی ئیمراڵی و سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
-
دەوڵەت باخچەلی: ئامادەم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بچمە ئیمرالی
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (MHP) دەڵێت: ئەگەر کۆمیسیۆنی پەرلەمان نەچێتە ئیمراڵی، پێویست بکات خۆم دەچم.
-
ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی بۆ كۆمسیۆنی ئاشتی هەڵکردووە سەردانی ئۆجەلان بکەن
نووسەری دیاری توركیا دەڵێت رەجەب تەیب ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ سەردانی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی.
-
سەرۆکی پەرلەمانی توركیا:
پڕۆسەیەک بەناوی ئاشتی نێوان کورد و تورک لە تورکیا بوونی نییە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت لە تورکیا پڕۆسەیەک بەناوی ئاشتی نێوان کورد و تورک بوونی نییە و ئەوەی هەیە ئەو رێکخراوە نیازی خۆی بۆ دانانی چەکەکانی راگەیاندووە و پرۆسەی دانوستان نییە.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی ڕاشکاو ئاراستەی ئەنقەرە و ئیمرالی دەکات
سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی ڕوون و ڕاشکاو ئاراستەی ئەنقەرە و ئیمرالی دەکات و داوا لە هەر دوو لادەکات کە پڕۆسەی ئاشتی نەوەستێنن.
-
ئۆجەلان:
بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی پێویستە پەیوەندیی مێژویی نێوان کورد و تورک ڕێکبخرێتەوە
عهبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبهری زیندانیکراوی پهکهکه ڕایگهیاند، دهبێت دهربارهی کورد له ههموو ڕوویهکهوه تێکهڵی به یاساییبونی کۆمار بکرێت و بۆئهمهش دهبێت پرۆسهیهکی ڕاگوزهری بههێز به بنهما بگیرێت.
-
ئەحمەد تورک: پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت
ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کوردی تورکیا دەڵێت: "پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت و لە حکوومەتی تورکیادا کاری لەسەر بکرێت و دەبێت کورد و تورک پێکەوە کۆ ببنەوە و بڕیاربدرێت چی بکرێت".
-
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری KCK:
PKK هەڵمەتێکی ئاشتی گرتۆتەبەر، لایەنی بەرانبەر هێشتا هەنگاوی نەناوە
جەمیل بایک ڕایدەگەیەنێت: كشانەوەی هێزەكانمان لەناو توركیا بۆ خێراكــردنی پـرۆسەی كۆتایهێنانـە بـە تێكۆشانی چەكداری و هەڵمەتێکی ئاشتی بە بەرپرسیارێتیەوە گیراوەتەبەر، بەڵام لایەنی بەرانبەر هێشتا ماوە هەنگاو بنێت.
-
بەبێ ئازادی ئۆجەلان هیچ شەڕڤانێک لە چیا دوور ناخرێتەوە
فەرماندەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت "هیچ کەس ناتوانێت بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تاکە شەڕڤانێک لە چیا دووربخاتەوە".
-
ئۆجالان: کۆمیسیۆن بێت بۆ ئیمراڵی من دانوستانێکی دیموکراتیک دەست پێدەکەم
تولای حاتم ئۆغۆللاری هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM)، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند ئۆجەلان لە دیداری شاندی ئیمرالیدا ڕایگەیاندووە ئەگەر کۆمیسیۆن بێت بۆ ئیمراڵی من دانوستانێکی دیموکراتیک دەست پێدەکەم.
-
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:
لە تورکیا جگە لە زمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکە وەک زمانی فەرمی قبووڵ ناکرێت
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە: "چاکسازی یاسایی ناکەین تا پەکەکە و لقەکانی چەک دانەنێن". جەختیش دەکاتەوە، لە تورکیا جگە لە زمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکە وەک زمانی فەرمی قبووڵ ناکەن.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی:
پێویستە کۆمیسیۆنی ئاشتی دەستبەجێ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆ ببێتەوە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند ئۆجەلان دانوستانکاری سەرەکییە و پێویستە کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا کە بۆ دانوستانەکانی پڕۆسەی چارەسەر پێکهاتووە، دەستبەجێ دیداری لەگەڵدا بکات.
-
قەرەیلان: بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕاستەقینە دوو هەنگاوی سەرەکی پێویستە
موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پەیامێکی بۆ ۳۳ـیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕۆشنبیریی کورد لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا نارد و تێیدا ئاماژەی بە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا کردووە.
-
پەروین بوڵدان:
ئەمجارە سەردەكەوین و ئاشتی دروست دەكەین
پەروین بوڵدان دەڵێت بێگومان جیاوازی بنەڕەتی لە نێوان ئێستا و ساڵی ٢٠١٥ هەیە و ئەمجارە سەرکەوتوو دەبین و ئاشتی دروست دەكەین.
-
سەرۆکی تورکیا:
هەرکەس هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت بۆ باجەکەی ئامادە بێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، کوردەکان لە هەر کوێیەک بژیت برای ئێمەیە و هەرکەسێکیش هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت خۆی بۆ باجەکەشی ئامادە بکات.
-
سەرۆکی زیندانی کراوی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ:
دەسەڵاتی تورکیا پابەندی هێنانەدی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نییە
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەڵێت: دەتوانرێت دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا وەک هەنگاوێکی ئەرێنی سەیر بکرێت، بەڵام دەسەڵات پابەندی هێنانە دی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نییە.