پێویستمان بە ئاشتییەکە کە پشت بەبنەمای گشتگیر ببەستێت

عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندارنیكراوی پەكەكە لە نوێترین دیداریدا ڕایگەیاندوە، هەوڵی تێكدان و كودەتا بەسەر  پڕۆسەی ئاشتی لە توركیادا دەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەبارەی دیدارەکەی دوێنێیان لەگەڵ ئۆجەلان، ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوی كردەوە و تێیدا هاتووە: ڕێبەری پەكەكە سەرنجی خستوەتەسەر هەوڵ و پرپاگەندەکانی ئەم دواییە دژ بە پرۆسەکە و بە 'تێکدانی پرۆسەکە' ناوی هێناوە و وتویەتی: "ئەم دۆخە لە هەموو پرۆسەکاندا وەک میکانیزمێکی کودەتا سەرهەڵدەدات. ئەمە هەوڵێکی کلاسیکانەی کودەتایی نییە، بەڵکو وەک هەڵمەتێک دژ بە پێشکەوتنەکانی پرۆسەکە خۆی دەردەخات. دەبێت وەک هەوڵدان بۆ هێنانەئارای دۆخێکی مەترسیدار  لێکبدرێتەوە".

دەشڵیت، "لە ئێستاماندا ئەم لایەن و بازنانە درێژەپێدەری هێزە دەرە نۆرمەکانی دەوڵەتن. لە لایەکی دیکەوە دژی نەریتی  میتۆدی کولتوری، سیاسەت، ڕێکخستنی نهێنی و ئاشکرا کە وەک نەخشەی کودەتایەک کاردەکات و ماوەی سەد ساڵە تورکیای لە چوارچێوە داوە، ئیرادەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیش سەریهەڵداوە، ئەم ئیرادەیە لە بەهێزبووندایە".

ئۆجەلان باسی لەوەكردوە: "دەستوەردانی دەرەوەی دیموکراتیکی و توندوتیژی سیاسی، بە پەسەندکردنی یاسای ئاشتی لەسەر بنەمای یاسایی فرەلایەنە لە ڕۆژەڤی تورکیادا لادەبرێت. لەم ڕوەوە ڕاگەیاندراوەکەی ۲۷ـی شوباتمان نەخشەڕێگەیە. هەموو ئەو هەنگاوانەی بەم ئامانجە هەڵگیراون، ئەو بەرپرسیارێتیانەی لە ئەستۆمان گرتووە، نیشانەی ئامانجی ژیانی هاوبەشمانە".

ئۆجەلان لەمیانەی دیدارەكەدا ڕایگەیاندووە: "کورد لە ڕێگەی یاساوە بەشداری کۆمار دەبێت و بە بەرفراوانترین بەشداریی کۆمەڵایەتی کۆمارێکی دیموکراتیک دادەمەزرێت. دەمەوێت بڵێم، خاوەن ئیرادە و بڕیارێکی بەهێزی پێشخستنی پرۆسەکەین".

News ID 226563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha