بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سێیەم دانیشتنی دادگایی کردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجام درا و دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید دا سەپاند.
دادوه‌ری دادگای سلێمانی، له سێیه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌پشت به‌ستن به به‌ڵگه و دۆکیۆمێنته‌کانی بڕیاری دا به‌زیندانی کردنی سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، بەڵام پارێزه‌ری دۆسیه‌که‌ی شاسوار عەبدولواحید له لێدوانێکدا بۆ میدیاکان له به‌رده‌م دادگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: "دانیشتنه‌که یاسایی نه‌بوو، داوای ئازادکردنی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌که‌ین، ئێمه له‌سه‌ر رێڕه‌وه ڕاسته‌که‌ی شاسوار عه‌بدولواحید به‌رده‌وام ده‌بین ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه بێت یان له‌زیندان".
پارێزەرەکەی شاسوار عەبدولواحید وتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌نگی زیاتریش ده‌هێنین".
شایانی باسە ڕۆژی ۱۱ی (ئاب/۸)، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی ۴۳۱ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.
شه‌وی ۱۱ی (ئاب/۸) جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوی نوێ بەبێ هیچ تەبلیغێکی یاسایی "هەڵکوتراوەتە سەر ماڵەکەی و ڕفێندراوە"، دەشڵێت، "ئێمەی هاوڕێیانی شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئەم ڕێگای عەدالەت و ڕاستییە بەردەوام دەبین".
Your Comment