بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ـی ئابی ٢٠٢٥، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەم کردەوە مافیاگەرییە کە هێزێکی حزبیی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی دەستگیرکردووە جگە لە شەرمەزاریی و ڕسوایی هیچ واتایێکی تری نییە.
ئاماژە بەوەش کراوە: "ئێمە وێڕای ئەوەی ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، بە یەکێتی و پارتی دەڵێین نە شاسوار عەبدولواحید و نە نەوەی نوێ سارد ناکاتەوە و ئێمەی هاوڕێیانی شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئەم ڕێگای عەدالەت و ڕاستییە بەردەوام دەبین".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەمان کاتدا لەسەرخەتین لەگەڵ لایەنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و سەرجەم کونسوڵگەرییەکان تا بزانن ئەم دەسەڵاتە چەندە قێزەون و ستەمکارە.
Your Comment