بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە
دژەتیرۆری کوردستان ئاشکراشی کرد: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێرەکانی ۲۰:۲۰ و ۲۰:۲۵، لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
لاى خۆیشیهوه وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم ڕاگهیهنراوێكى بڵاو كردوهتهوه و نووسیویهتى: "سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر دهكهین".
ئهو وهزارهته دهڵێت: "هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبوە، تەنها زیانی بەبۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە".
تائێستاش هیچ لایهنێک و گرووپێکى چهکداریى بهرپرسیارێتى خۆى لهو هێرشانەه کە لەمدواییانەدا دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارێزگای هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەو شارە و کێڵگە نەوتییەکان ڕانهگهیاندووه.
Your Comment