بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت "له نزيکه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌که‌م که ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێکه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى مووچه، مانيان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى مووچه و شايسته دارايييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان داوايه‌کى ڕه‌وايه و هه‌موومان پشتگيريى لێ ده‌که‌ين".
بارزانی دەشڵێت "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆکايه‌تى و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵێکى زۆرمان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێکگه‌يشتنى هه‌ردوولا و به هاوکاريى لايه‌نه په‌يونديداره‌کان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند کرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌کجاريى پرسی مووچه و شايسته داراييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌يه".
نیچیرڤان بارزانی باسی لەوەش کردووە "په‌يام و داواکاريى مامۆستايان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کان گه‌يشتووه، بۆيه داوايان لێ ده‌که‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بکه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لايێک دڵنيا ده‌که‌ينه‌وه که هه‌رێمى کوردستان له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى ته‌واوى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق".
Your Comment