ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ پشتیوانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی ڕاگه‌یاند و نەوزاد عومەر ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر ئاشکرای کرد: "وه‌کوو مامۆستایانى کۆمه‌ڵ به‌شداریى ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه ده‌که‌ین و داواش له سه‌رجه‌م مامۆستایانى هه‌ولێر ده‌که‌ین بۆ داواکردنى مافه‌کانیان به‌شداریى ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه بکه‌ن".
نەوزاد عومەر وتيشى، "ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت گوێ له داواکاریه‌کانمان نه‌گرێت، ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ولێر له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خێمه هه‌ڵده‌ده‌ین و مانگرتن ڕاده‌گه‌یه‌نین".
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: "مامۆستایان بوونه‌ته پێشه‌نگى کۆمه‌ڵگه بۆ داواکردنى مافه‌کانى فه‌رمانبه‌ران، دروستکردنى تۆمه‌تى جاسووسى و چه‌ندین تۆمه‌تى جیاواز بۆ مامۆستایانى مانگرتووى سلێمانى دووره له هه‌موو بههایێک".
Your Comment