بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "یه‌کێتی پشتیوانێکی ڕاستوڕه‌وانی هه‌موو داخوازییێکی ڕه‌وای مامۆستایان و هه‌موو چین و توێژێکی کوردستانه که داکۆکی له مووچه و گوزه‌رانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه‌ی خۆیان ده‌که‌ن، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بافل جه‌لال تاڵه‌بانی کۆتایی به سه‌فه‌ره‌که‌ی له ئه‌مریکا هێنا بۆئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه فشار بخاته سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی ئه‌م ئیستحقاقه‌ی هاوڵاتیان بکات".
یەکێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، وه‌ک یه‌کێتی پێمانوایه مانگرتن و چالاکی جۆراوجۆری مه‌ده‌نی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له پارێزگای سلێمانی، له پێناو مووچه و قووتی منداڵه‌کانیان و دڵنیایی وه‌رگرتن له‌و باره‌یه‌وه ویستێکی مه‌ده‌نی دادپه‌روه‌رانه‌یه، چوونکه دیارده‌ی دواکه‌وتن و دواخستنی مووچه هیچ بیانوویێک هه‌ڵناگرێت، به‌تایبه‌تی که بڕیاره‌کانی دادگای ئیتحادی له سه‌ر ئیستحقاقی مووچه ڕوون و ئاشکران و پێویسته ئه‌م ئیلتیزامه هاوبه‌شه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدڕاڵی دوور له ده‌ست شکاندنه‌وه‌ی سیاسیی جێبه‌جێ بکرێت.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "یه‌کێتیی وێرای داکۆکی له‌م داخوازییه مه‌ده‌نیانه و پشتیوانی و شانازیی به‌م فه‌زا ئازادییه شایانه‌ی له ده‌ڤه‌ره‌که هه‌یه، ته‌ئکید ده‌کاته‌وه خه‌باتی مه‌ده‌نی و داخوازی مامۆستایان داخوازییێکی سه‌رتاسه‌ری کوردستانی و عێراقییه و پێویسته چاره‌سه‌رییه‌که‌شی سه‌رتاسه‌ری بێت و ده‌ربه‌ستییه‌کی هاوبه‌شی حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی عێراقی به دواوه بێت، هه‌رگیز ڕه‌وا نییه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له دڵه‌ڕاوکێی هاتن و نه‌هاتنی ئیستحقاقێکی هاوڵاتێتی ئاساییه‌دا به بارمته وه‌ربگیرێن".
یەکێتی ده‌شڵێت، "پێویسته ئه‌م کێشه له خوتوخۆڕایی درێژبۆوه به یه‌کجاری و له ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت".
Your Comment