مانگرتن
-
لە سلێمانی ناڕەزایی دەربڕینەکان پەرەدەسێنێت:
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایانی مانگرتوو ڕاگەیاند
لقی سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو ڕادەگەیەنێت و ڕێپێوانێک لەو پێناوەدا ئەنجام دەدەن.
-
نێچیرڤان بارزانی:
چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى مووچه و شايسته دارايييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان داوايێکى ڕه‌وايه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "له نزيکه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌که‌م".
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو:
مامۆستایانی مانگرتوو سکاڵای حاڵی ئەم میللەتەیان گەیاندە جیهان
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان په‌یامێکی ئاڕاستەی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو لە سلێمانی کرد.
-
پەیامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پشتیوانی بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی سلێمانی ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یێنێت، دیارده‌ی دواکه‌وتن و دواخستنی مووچه هیچ بیانوویێک هه‌ڵناگرێت.
-
ئاری هەرسین:
هەندێک بوونەتە دەمڕاستی مامۆستایانی مانگرتوو کە خۆیان بەشێکن لە حکوومەت
بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، مووچە هەقی شەرعی مووچەخۆرانی خەڵکی کوردستانە، بەڵام ئەو هەقە لای حکوومەتی هەرێم نیە و لای بەغدایە.
-
پشتگیریی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور لە مامۆستایانی سلێمانی
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور پەیامێکی توندیان لەبارەی مانگرتووانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیڵنن: ئێمە وەک ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور، سەرباری چەندین تێبینی و نیگەرانیمان لە شێواز و کات و هەڵسوڕاندنی ئەم چالاکییە پڕ سەرکێشییە؛ کە هەر ئەمەش وای کرد درەنگ بێین بەدەم ئەم چالاکییەوە؛ هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ هاوڕێیانی مانگرتوومان ڕادەگەیێنین.
-
مامۆستایان له هه‌ولێر وادەیێکیان بۆ خۆپیشاندان ڕاگه‌یه‌ند
مامۆستایانى گرێبه‌ست ڕۆژى دووشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ داواکردنى مافه‌کانیان کۆ ده‌بنه‌وه.