مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازی
-
مامۆستایانی مانگرتوو دوای ۱۵ ڕۆژ، مانگرتنیان هەڵپەسارد
نوێنەری مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتوو ڕایگەیاند: مانگرتووانی سلێمانی کە ۱۵ ڕۆژە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد.
-
لە سلێمانی ناڕەزایی دەربڕینەکان پەرەدەسێنێت:
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایانی مانگرتوو ڕاگەیاند
لقی سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو ڕادەگەیەنێت و ڕێپێوانێک لەو پێناوەدا ئەنجام دەدەن.
-
نێچیرڤان بارزانی:
چارهسهرکردنى کێشهى مووچه و شايسته دارايييهکانى ههرێمى کوردستان داوايێکى ڕهوايه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "له نزيکهوه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فهرمانبهرانى مانگرتوو دهکهم".
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو:
مامۆستایانی مانگرتوو سکاڵای حاڵی ئەم میللەتەیان گەیاندە جیهان
ئهمینداری گشتیی یهکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پهیامێکی ئاڕاستەی مامۆستا و فهرمانبهرانی مانگرتوو لە سلێمانی کرد.
-
پەیامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی
مهکتهبی سیاسی یهکێتی پشتیوانی بۆ مامۆستا و فهرمانبهرانی مانگرتووی سلێمانی دهردهبڕێت و رایدهگهیێنێت، دیاردهی دواکهوتن و دواخستنی مووچه هیچ بیانوویێک ههڵناگرێت.
-
ئاری هەرسین:
هەندێک بوونەتە دەمڕاستی مامۆستایانی مانگرتوو کە خۆیان بەشێکن لە حکوومەت
بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، مووچە هەقی شەرعی مووچەخۆرانی خەڵکی کوردستانە، بەڵام ئەو هەقە لای حکوومەتی هەرێم نیە و لای بەغدایە.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم:
مامۆستایانی مانگرتوو هەر ئەوانەن کە جادەیان دەگرت بۆ ئەوەی لە بەغداد مووچە وەربگرین
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەک ئەوەی بەڵێن دراوە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی یەک ڕەوانە دەکرێت، دەشڵێت، مامۆستایانی مانگرتوو هەر ئەوانەن کە جادەیان دەگرت بۆ ئەوەی لە بەغداد مووچە وەربگرین.
-
پشتگیریی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور لە مامۆستایانی سلێمانی
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور پەیامێکی توندیان لەبارەی مانگرتووانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیڵنن: ئێمە وەک ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور، سەرباری چەندین تێبینی و نیگەرانیمان لە شێواز و کات و هەڵسوڕاندنی ئەم چالاکییە پڕ سەرکێشییە؛ کە هەر ئەمەش وای کرد درەنگ بێین بەدەم ئەم چالاکییەوە؛ هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ هاوڕێیانی مانگرتوومان ڕادەگەیێنین.